Read the latest News of KOU
DPGA
Directorate of Higher Education for Scientific Affairs is one of the main directorates of Koya University, dedicated to the scientific affairs of students of Koya University, inside and outside the Kurdistan Region and Iraq. This department plays an important and central role in promoting and managing scientific affairs, especially the awarding of degrees and the formation of committees to discuss master's and doctoral theses, in all academic fields of Koya University. According to the requirements and guidelines of the Ministry of Higher Education and Scientific Research.
This department has been implementing an extensive project for a year, the project of digitizing documents and information files - the past twenty years - all stages of higher education (2004-2024) of Koya University. Achieving the objectives of this project - transferring students' information from paper to digital format - is part of the main objectives of the foundation (digitization) in the strategic plan of Koya University (2023-2027). The aim is to create a database system that ensures accurate and rapid access to information while guaranteeing the secure and reliable preservation of data.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی باڵا بۆ كاروباری زانستی ، یه‌كێكه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه سه‌ره‌كییه‌كانی زانكۆی كۆیه، تایبه‌ت به كاروباری زانستیی خوێندكارانی خوێندنی باڵای زانكۆی كۆیه، له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێڕاقدا. ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه رۆڵی گرنگ و ناوه‌ندی ده‌گێڕێت، له به‌ره و پێشبردن و به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری زانستیی، تایبه‌ت به خشینی بڕوانامه و پێكهێنانی لیژنه‌ی گفتۆگۆكردنی ماسته‌رنامه و تێزی دكتۆرا، له سه‌رجه‌م بواره ئه‌كادیمییه‌كانی زانكۆی كۆیه‌دا، به پێێ مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژنه‌وه‌ی زانستی.
ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، ماوه‌ی ساڵێكه له جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌یه‌كی به‌رفراوان دایه، پرۆژه‌ی به دیجیتاڵكردنی به‌ڵگه‌نامه و زانیاریی دۆسییه‌كانی - بیست ساڵی ڕابردوو- سه‌رجه‌م ڕاوهندهكانی خوێندنی باڵا ( 2004-2024) ی زانكۆی كۆیه. به جێگه‌یاندنی ئامانجه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه - گواستنەوەی زانیارییەکانی خوێندکاران، لە شێوازی کاغەزەوە بۆ شێوازی دیجیتاڵی- به‌شێكه له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆڵه‌گه‌ی ( دیجیتاڵكردن) له پلانی ستراتیژیی زانكۆی كۆیه ( 2023- 2027) . به‌مه‌به‌ستی دروستکردنی سیستەمێکی داتابەیس، کە زانیارییەکان بە شێوەیەکی ورد و خێرا بەردەست بکات. هاوكات دڵنیایی پاراستنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی سەلامەت و دروست، مسۆگه‌ر بكات.